سەید عەباس عێراقچی وزیری دەرەوەی ئێران لە یادداشتێکدا بۆ شەرقولئەوسەت، بە ئاماژە بە نزیکبوونەوە لە ڕۆژانی بەڕیوەچوونی دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی لە جەدەی عەرەبستان و زەروورەتی سەرنجی جیهانی بە پرسی ڕژیمی زایۆنی وەک گەورەترین هەڕەشە لە دژی ناوچە و جیهانی ئیسلام، ڕایگەیاند: ئەو ڕژیمە بۆ لەناوبردنی یەکجاریی غەزە هەموو هەوڵی خۆی خستۆتە گەڕ و کردوویەتییە هەردێکی سووتاو؛ ئەو ڕژیمە دڵتەزێنترین جەنایەت و کۆمەڵکوژیی لە دژی ژنان و منداڵان ئەنجام داوە، دانیشتووانی تووشی ئاوارەیی زۆرەملێ کردووە، برسێتی و قاتی کردۆتە ئامرازێکی نۆێ بۆ کۆمەڵکوژی ناوەندەکانی بڵاوکردنەوەی خوراکی کردۆتە داوی کوشتنی خەڵکی بێ تاوان و بەمجۆرە تۆقێنەرترین کارەساتی مرۆیی لە سەردەمی مۆدێڕندا وەڕێخستووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە هەڵمەتی تیرۆریستی و پەیوەستکردنی کەرتی ڕۆژئاوایی بە سەرزەوینەداگیرکراوەکانی، تا بەجووکردنی قودسی پیرۆز، پێشێلکردنی بەردەوامی ئاگربڕ، هێرشی بەردەوامی بۆ لوبنان، هێرشی بۆ سەر ژێرخانەکانی یەمەن، هەوڵ بۆ لاوازکردنی کۆڵەکەکانی دەوڵەت لە سووریا و پەرەدان بە ئاژاوە و بشێوی و دابەشبوونی وڵاتانی ناوچە، راشیگەیاند: ئەمانە هەموو بۆ گەیشتن بەو شتەیە ناویان ناوە "ڕۆژهەڵاتی ناوینی نوێ" کە مەبەستی داگیرکارانە و دەستدرێژی بۆ سەر دراوسێکانی لە پشتە و دەسەلمێنێت کە ئو ڕژیمە بۆتە گرێیەکی شێرپەنجەیی و بەدوای دزەکردن لە هەموو ناوچەکەیە.
عێراقچی دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی لە ڕۆژانی داهاتووی بە هەلێک زانی بۆ هاوئاهەنگی و یەکپارچەیی وڵاتان لە دژی ئەو گرێ شێرپەنجەییە و جەختی لەوەش کرد: هەر جۆرە گومان، لاوازی یان وەهمی پشتئەستوور بە متمانە بە بەڵێنە هەڵفڕیوێنەرەکانی وەک "ڕێککەوتنی ئیبراهیم" زیانێکی گەورە بە ئۆمەی ئیسلامی دەگەیێنێت و بێدەنگی و دەستەوەستانی هەمبەر بە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی، نە تەنیا خەیانەت بە گەلی چەوساوەی فەلەستین، بەڵکوو خەیانەت لە دژی هەموو پرێنسیپە ئەخلاقی و مرۆییەکانە و هەڕەشەیەکی جیدییە بۆ سەر ئاسایش، سەروەری نیشتمانی و تەواوەتی سەرزەوینیی وڵاتانی ناوچەکە.
342/
Your Comment